ئەم خواردنەوەیە یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە کێشی زیادە

AM:11:23:05/11/2024

5748 جار خوێندراوەتەوە

دکتۆرێک خواردنەوەیەکی دەستنیشان کرد کە یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە کێشی زیادە.

دکتۆر ئەلێکساندەر میاسنیکۆڤ پسپۆری خۆراکی ئاماژە بەوە دەکات چای سەوز چەندین تایبەتمەندی سودبەخشی هەیە بە تایبەت رێگری دەکات لە کۆبوونەوەی چەوری و یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە کێشی زیادە.

ئەو دکتۆرە رایگەیاند " خواردنەوەی چای سەوز یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات بەهۆی سوتاندنی چەورییەوە، بە شێوەیەکی گشتی پارێزگاری لە جەستە دەکات دژی خانە شێرپەنجەییەکان چونکە دژەئۆکسیدێکی بەهێزە هەروەها خواردنەوەی چای سەوز ئەگەری تووشبوون بە جەڵدەی دڵ کەمدەکاتەوە و دەمارەکانی دڵ دەپارێزێت"

رۆژانە خواردنەوەی چای سەوز کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات، جەستە شێدار دەکاتەوە و پەنکریاس لە نەخۆشییەکان دەپارێزێت، کاریگەرییە خراپەکانی جگەرەکێشان لەسەر سییەکان کەمدەکاتەوە.

باسیشی لەوە کرد چای سەوز یارمەتی بەهێزبوونی ماسولکەکان دەدات و ئەگەری تووشبوون بە زەهایمەر کەمدەکاتەوە.