کامەران عومەر بۆچی نەچوو بۆ دەرەوەی وڵات؟

PM:05:30:03/10/2021

10400 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ کامەران عومەر میوانی بەرنامەی ئێوارەی NRT2بوو، لە درێژەی قسەکانیدا ڕاگەیاند کە بانگهێشتی وڵاتی بەریتانیا کرابوو، بەڵام بەهۆی ترسی بۆ فڕۆکە نەیتوانیوە ئەو گەشتە بکات.

لە درێژەی بەرنامەکەدا هەودا بێژەری بەرنامەی ئێوارەی NRT2 کە هونەرمەند کامەران عومەر میوان بوو، ئاماژەی بەوەکردوو هونەرمەند بانگهێشتکرابوو بۆ بەریتانیا بەڵام نەڕۆشتبوو، ئەو هونەرمەندە هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ترسی لە سواربوونی فڕۆکە هەیە هەروەک دەڵێت "پارچە بۆرییەکە بە ئاسمانەوە".

لە بەشێکی تری بەرنامەکەدا پرسیار لە کامەران عومەر کرا کە ئەگەر کات بگەڕێتەوە گۆرانیوتن هەڵدەبژێرێتەوە؟ ناوبراو وتی "تازە گۆرانی لەگەڵ خوێنمدایە و لە قەبرەکەمدایە و لەگەڵ مردنیشمدایە، چونکە گۆرانی شتێکی پێبەخشیووم و ناتوانم واز لە گۆرانیوتن بهێنم و خۆشمدەوێت".

کامەران عومەر ساڵی ١٩٥٧ لە قەزای چوارتا لەدایکبووە، دواتر خێزانەکەیان لە سلێمانی نیشتەجێ بوون، ساڵانێکی زۆرە لەبواری هونەرییدا دەرکەوتووە، لە ساڵی ١٩٨٩ لەگەڵ هونەرمەندی دیاری عەرەب کازم ساهر لە کۆنسێرتێکدا دەرکەوتووە، چەندین ئەلبووم و ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانی تۆمارکراوی هەیە.

ئ.ل