رێکخستنی سەرجێگا لە بەیانیاندا زیانی بۆ تەندروستی هەیە

PM:02:11:26/09/2024

9328 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکێکی بەناوبانگی تیک تۆک بە ناوی دکتۆر مەحزەر لە پەیجەکەیدا ڤیدیۆ کلیپێکی بڵاوکردەوە، مژدەیەکی خۆش دەداتە ملیۆنان کەسی تەمبەڵ لە سەرانسەری جیهاندا.

پزیشکەکە لە گرتە ڤیدیۆیەکدا باس لەوە دەکات کە نابێت بەیانیان جێگاکانمان رێک بخەین، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە جێگاکانمان ملیۆنان وردە زیندەوەری زیانبەخشی تێدایە.

پزیشکەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم وردە زیندەوەرانە ژینگەی شێداریان پێ باشترە، بۆیە کاتێک بەیانیان جێگاکەمان رێگکدەخەین بەبێ ئەوەی ڕێگە جێگاکە بۆ ماوەیەک هەواگۆڕکێی هەبێت، یارمەتی ئەو بوونەوەرانە دەدەین کە جێگیر بن لە ناو نوێنەکاندا.

پزیشکەکە دەڵێت: "ڕەنگە درک بەوە نەکەیت کە بەو هۆیەوە دووچاری هەستیاری بوویت، بەڵام ئەم زیندەوەرە بچووکانە دەتوانن ببنە هۆی گیرانی بەردەوامی لووت یان پەڵەی سەر پێست."

پزیشکەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بە جێهێشتنی جێگاکانمان بەبێ رێکخستن بۆ ماوەی ٣٠ خولەک تا کاتژمێرێک لە بەیانیاندا، دەتوانین لە شێی ناو جێگاکە ڕزگارمان بێت، کە ژینگەیەکی گونجاوە بۆ زاوزێی وردە زیندەوەرەکان.

دکتۆر مێهزەر دەشڵێت، "ئاساییە ئەگەر ژمارەیەکی کەم لەو زیندەوەرانە لەناو جێگاکەتدا بمێننەوە، مەحاڵە بەتەواوی لێیان ڕزگار بیت"، رێنماییمان دەکات هەموو هەفتەیەک، یان لانیکەم دوو هەفتە جارێک سەرچەفی جێگاکان بگۆڕدرێت، بۆ ئەوەی لەو زیانە دووربکەوێتەوە.
H.Y