وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی
راگەیاند، هەفتەی داهاتوو یەکەم بارانی پاییز لە سەنتەری شارەکاندا دەبارێت و بەشێوەی
پچڕ پچڕ دەبێت.
دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و
گەیاندنی سەر بە حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە کۆتایی ئەم
هەفتەیەدا یەکەم بارانبارینی پاییز دەست پێدەکات و دوو رۆژ بەشێوەی پچڕ پچڕ
بەردەوام دەبێت.
باسی لەوەشکرد،شەپۆلەکە سەرەتا لە ناوچە
شاخاوییەکاندا دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش کەمێک دابەزین بە خۆیانەوە دەبینن.
باسی لەوەشکرد، تاوەکو سەرەتا و ناوەڕاستی هەفتەی
داهاتوو شەپۆلەکە ناوەندی شارەکانیش دەگرێتەوە.
ئەو وتەبێژەی وەزارەتی گواستنەوە ئەوەشێ خستەڕوو،
پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ ساڵێکی باراناوی بێت و هەم لەم وەرزەدا بارانبارینی پچڕ پچڕ
زۆر دەبێت.
بەپێی
پێشبینییەکانی کەشناسیش، ئەمڕۆ و سبەی،ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک
پەڵەهەور و پلەکانی گەرما بە ئەمڕۆ و سبەینێوە زیاتر لە پێنج پلەی سیلیزی
دادەبەزن.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٣٥
پلەى سیلیزى
سلێمانی :٣٥
پلەى سیلیزى
دهۆک : ٣٤
پلەى سیلیزى
کەرکوک : ٣٧
پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ٣٦
پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٣٨
پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٣٥
پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران
: ٢٤ پلەى سیلیزى
سۆران : ٣٥
پلەى سیلیزى