چەند هۆکارێکی دیاریکراو
هەن کە دەبنە هۆکار بۆ دروستبوونی ئازاری پشت.
دکتۆر ماکسیم
بانکۆڤ، باسی لەوە کرد کە ئازاری پشت باوترین نەخۆشی ماسولکە و ئێسکە، هەندێک لە هۆکارەکانی
ئازاری پشت تایبەتن ئەمەش لە ئەنجامی کێشەکانی ماسولکەکانی پشتەوە دەردەکەوێت.
بە گوتەی ئەو
ئازاری پشت دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی ئازاری ماسولکە و ئێسک و گرژبوونی
ماسولکەکان بەهۆی باری کتوپڕەوە، وەک بەرزکردنەوەی شتێکی قورس و دووبارە چەمانەوە،
وەرزشکردن بە شێوازێکی هەڵە یان گرژی هەمیشەیی ماسولکەکان کە بەهۆی شێوازی ژیانی
دانیشتنەوە دروست دەبێت، وەک چۆن لە شۆفێران و کارمەندانی ئۆفیسدا ڕوودەدەن.
سەبارەت بە ٥-١٠%ی
حاڵەتەکانی دیکەش، هۆکارەکانیان تایبەت و ناسراون و پەیوەندییان بە هەندێک نەخۆشییەوە
هەیە، بۆ نموونە ئازار دەتوانێت دەربکەوێت بەهۆی تێکچوونی دەمارەکان، برینداربوون،
هەوکردن، هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزم یان وەرەم.
ئەو دکتۆرەش چەند
هۆکارێکی دیکەشی خستەروو کە دەبنە هۆی دروستبوونی ئازار لە پشتدا وەک خاوبوونەوە
بەهۆی کەمجوڵەییەوە، هەڵگرتنی شمەک بەشێوازی هەڵە، لاوازبوونی ماسولکەکان کە بەهۆی
زۆری کێشی جەستەوە روودەدات، لەپێکردنی پێڵاوی تەسک و بن بەرز.