پسپۆرێکی خۆراک ڕایگەیاند، هەندێک خواردنەوە دەبێتە هۆی هەوکردنی درێژخایەن لە جەستەدا.
دکتۆر ئیمی گودسۆن،
پسپۆڕی خۆراکی ئەمریکی ڕایگەیاند، خواردنەوەی زۆر و بەردەوامی هەندێک خواردنەوە بە
ڕێژەیەکی زۆر دەبێتە هۆی هەوکردنی درێژخایەن.
ئەو دەڵێت
"بە بەردەوامی خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە سۆدە و چای شیرین و خواردنەوەکانی دیکە کە
شەکریان زۆرە، ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنی درێژخایەن و کێشە تەندروستییەکانی دیکە
بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکەن"
ئاماژەی بەوەشکردووە،
بەپێی ئەنجامی ئەو توێژینەوەیانەی لە گۆڤاری زانستی ئەمریکی بۆ خۆراک بڵاوکراونەتەوە،
خواردنی یەک دەبە لە خواردنەوە گازییەکان لە ڕۆژێکدا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی
ئەنسۆلین و کۆلیسترۆڵ، هەروەها کاریگەری نەرێنی لەسەر پرۆسەی هەوکردن لە جەستەدا هەیە
و زیان بە گورچیلەش دەگەیەنێت.
ئەو خواردنەوانەش
دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، ئەمەش لە بەرامبەردا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی
جۆری دووەم و نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و تێکچوونی میتابۆلیزم زیاد دەکات کە
هەوکردنی درێژخایەنی لەگەڵدایە.
ئەو پسپۆڕە
ئاماژەی بەوەش کرد ئەو خواردنەوانە زیان بە بەشێک لە ریخۆڵە دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی
ئەوەی کۆئەندامی هەرس تووشی نەخۆشی جۆراوجۆر ببێت.
ئەو پسپۆڕە ئامۆژگاری
خواردنەوەی ئاو و خواردنەوە بێ کالۆریەکان دەکات ، باس لەوە دەکات خواردنەوەی سروشتی
وەک ئاوی هەنار یان چای سەوز یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن دەدەن.