مریشک یەکێکە
لەو خواردنانەی کە زۆر کەس ئارەزووی دەکات بەڵام توێژینەوەیەک ئاشکرایکردووە
خواردنی بەشێکی مریشک ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا بەرز دەکاتەوە.
لە توێژینەوەیەکی
نوێدا دەرکەوتووە خواردنی باڵێکی مریشک ١٤١ میلیگرام کۆلیسترۆڵی تێدایە، ئەمەش دەبێتە
هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا.
دکتۆر ئەلیزابێس کلۆداس شارەزای بواری خۆراک
روونیکردەوە و رایگەیاند " خواردنی باڵی مریشک وا دەکات لە یەک ڕۆژدا ڕێژەیەکی
بەرزی کۆلیسترۆڵ بخۆیت کە نزیکەی ٣٠٠ میلیگرامە، ئەم ڕێژەیەش زیاترە لەو ڕێژەیە تەندروستە
کە پێشنیار کراوە."
ئەو دکتۆرە ئاماژەی
بەوەشکرد " پێویستە مریشک بەبێ زیادکردنی زەیت یان چەوری زۆر زیادکراو ئامادەبکرێت،
دوور بکەوێتەوە لە سورکردنەوەی، چونکە سوورکردنەوەی خۆراک ژمارەی کالۆری زیاد دەکات
و یارمەتی هەڵمژینی چەوری تێر دەدەت و هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ"