ئەم خۆراکانە یارمەتیدەرن لە پاراستنی تەندروستی جگەر

AM:08:50:16/09/2024

13024 جار خوێندراوەتەوە

جگەر بە یەکێک لە گرنگترین ئەندامەکانی جەستە دادەنرێت، بەو پێیەی کۆمەڵێک ئەرکی گرنگ ئەنجام دەدات، لەوانەش نەهێشتنی ژەهرەکان و ڕێکخستنی ماددە خۆراکیەکان.

لە بڵاوکراوەیەکی دکتۆر میخائیل کوتوشۆف، پسپۆڕی خۆراک ئاماژە بە ئەو خۆراکانە دەکات کە یارمەتی باشترکردنی کارکردنی جگەر دەدەن، ئەوانیش بریتین لە:

١. کەلەرم،یارمەتی پاککردنەوەی جگەر دەدات لە ژەهرەکان، بۆیە لە کاتی خواردنی ڕۆژانەدا بە خێرایی هەست بە سودەکانی دەکەیت وەک دابەزاندنی کێش، باشتربوونی دۆخی پێست و قژ و نینۆک.

٢. کەرەوز، کاریگەری ئەرێنی لەسەر جگەر دروست دەکات، ڕێگری دەکات لە گەشەکردن و دروستبوونی چەوری لەسەر جگەر، یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات و کارکردنی دڵ ئاسایی دەکاتەوە.

٣. زەیتی زەیتون، ترشە چەورییە تێرنەکراوەکانی تێدایە، کە یارمەتی باشتربوونی تەندروستی جگەر و دڵ و خوێنبەرەکان دەدات، هەروەها جەستە لە فشاری ئۆکسجین دەپارێزێت.

٤. زەردەچەوە، زەردەچەوە دەبێتە هۆی هاندانی دەردانی زەرداو، کارکردنی جگەر باشتر دەکات، هەروەها ڕێگری لە گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات.

٥. ماست، میتابۆلیزم لە جەستەدا باشتر و خێراتر دەکات، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر کاری جگەر دەبێت.

٦. میوەکان، ڕێژەیەکی بەرزی دژە ئۆکسانی تێدایە کە جگەر لە زیان دەپارێزێت.

٧. قاوە، خواردنەوەی قاوەی بە رێژەیەکی کەم یارمەتی کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ دەدات، ئەمەش کارەکانی جگەر باشتر دەکات.