توێژینەوەیەک: ئەو بەکتریایەی لە ریخۆڵەی ماسیدایە مرۆڤ لەپیربوون دەپارێزێت

PM:11:04:15/09/2024

1576 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە ڕیخۆڵەی دوو جۆری ماسی پێکهاتەیەکیان تێدایە کە بەرەنگاریی چرچ و لۆچی و پەڵەی پێست دەبنەوە کە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا دەردەکەون.

بەپێی بابەتێک کە لە گۆڤاری ACS Omega بڵاوکراوەتەوە، هەندێک چارەسەری سەیر و سەمەرەی چاودێریی پێست هەیە کە بۆ پاراستنی رووخسارێکی گەنج دانراون، بۆ نموونە دەتوانرێت بەرزکردنەوەی پێستی رووخسار بکرێت بە دانانی هەندێک جۆری مێروو کە دەموچاو بپژێنن یان گازیان لێبگرن بۆ ئەوەی پێستەکە نوێ بکەنەوە.

توێژەرانی زانکۆی سونگکیون کوان لە سیئۆلی کۆریای باشوور بۆیان دەرکەوتووە، بەکتریاکانی ناو ریخۆڵەی ماسییەکان دەتوانن رێگری لە کاریگەرییەکانی پیربوونی پێست بکەن.

توێژەران ٢٢ ئاوێتەیان لە دوو جۆر بەکتریا جیاکردەوە کە لە ریخۆڵەی ماسییەوە وەرگیراون و لێکۆڵینەوەیان لە کاریگەری هەریەکەیان لەسەر ئەنزیمەکانی کۆلاجیناز و تایرۆسیناز کرد کە بە پەیوەندییان بە دروستبوونی چرچ و لۆچی و ڕەنگکردنی پێستەوە هەیە.

بە پشتبەستن بە ئەنجامەکانیان، توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ئەم پێکهاتانە بۆ دژە چرچبوون و چاککردنەوە و گەڕانەوەی پێست لە برین کاریگەرییەکی بەرچاویان هەیە و دەتوانرێت لەناو بەرهەمە جوانکارییەکاندا زیاد بکرێت.