رۆناڵدۆ بەهۆی نەخۆشییەوە گەشتی عێراق ناکات و لە یارییەکەیان
بەرامبەر شوڕتە ئامادە نابێت.
بڕیاربوو ئەمڕۆ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ شاندی یانەی نەسڕی سعودی بۆ رووبەرووبوونەوەی شوڕتە بێت
بۆ عێراق و لە یاریگای مەدینە لە بەغداد لە قۆناغی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی
ئاسیا ئامادەبێت.
بەڵام چەند کاتژمێرێک
پێش هاتنی نەسڕ، یانە سعودیەکە لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە کە رۆناڵدۆ
نەخۆشکەوتووە و لەگەڵ یانەکەی گەشتی بەغداد ناکات.
یانەکە دوپاتیشیکردەوە،
پشکنینی پزیشکیان بۆ یاریزانەکە کردووە و دەرکەوتووە کە توشی هەوکردن بووە و
پزیشکەکان دوپاتیان کردووەتەوە کە پێویستی بە چارەسەر وەرگرتنی پشوو هەیە.
ئەمە لە کاتێکدایە،
هاندەرە عێراقییەکان خۆیان ئامادەکردبووو بۆ بینینی ئەفسانە پورتوگالیەکە و
ژمارەیەکی زۆر بلیتی یارییەکەیان بە پارەیەکی خەیاڵی کڕیوە تا ئامادەی یارییەکە
ببن.
هەروەها عەدنان دەرجالی
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند، کە دوو سوپرایزیان بۆ رۆناڵدۆ رێکخستووە
و بەنیازن لەگەڵ گەیشتنی یارزیانەکە پێشکەشی بکەن.