ماست بەرهەمێکی شیرەمەنی تەندروستە، ماددە خۆراکیەکانی وەک
پرۆبایۆتیک و کالیسیۆم و ڤیتامین بی و پرۆتین دابین دەکات بۆ جەستە.
بەپێی ماڵپەڕی "Onlymyhealth" ئاماژە بەوە دەکەن ئەو کەسانەی دەیانەوێت
کێشیان دابەزێنن ماست بخەنە ناو خۆراکی رۆژانەیانەوە، چونکە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت
لە دابەزاندنی کێش و باشترکردنی تەندروستی ئێسک و تەندروستی ڕیخۆڵە.
توێژینەوەکان دەریانخستووە ماست سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە
بە کالیسیۆم و ڤیتامین D و کانزا و پرۆتینەکان.
لێرەدا پێنج سوودی تەندروستی خواردنی ماست ڕۆژانە دەخەینەڕوو:
١. سیستەمی بەرگری جەستە باشتر دەکات.
٢. تەندروستی دڵ باشتر دەکات.
٣. یارمەتی بەڕێوەبردنی کێش دەدات.
٤. تەندروستی ئێسک باشتر دەکات.
٥. پەستانی خوێن و ئاستی شەکر ڕێکدەخات.