ئەم نیشانانە لەسەر دەموچاو ئاماژەن بۆ ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان

AM:08:58:15/09/2024

5808 جار خوێندراوەتەوە

هۆرمۆنەکان ماددەیەکی ڕێکخەری گرنگن کە ئەرکی جۆراوجۆر لە جەستەدا کۆنتڕۆڵ دەکەن، لەوانە میتابۆلیزم و باری دەروونی و تەندروستی پێست.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی " The Times of India" کاتێک هۆرمۆنەکان ناهاوسەنگ دەبن، بەهۆی چەند هۆکارێکەوە وەک تەمەنی پێگەیشتن، سوڕی مانگانە، یان دووگیانی، بارودۆخی پزیشکی، هەڵبژاردنی شێوازی ژیان و کاریگەرییەکانی ژینگە کە ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی چەندین کێشەی تەندروستی وەک تێکچوونی پێست و زیادبوونی زیپکە و موو.

زۆرجار زیپکە پەیوەندی بە تەمەنی هەرزەکارییەوە هەیە، بەڵام زۆرێک لە گەورەکان بەردەوامن لە ململانێ لەگەڵ زیپکە و کێشەکانی تری پێست بەهۆی هەڵاوسانی هۆرمۆنەکانەوە، بۆیە تێگەیشتن لە چۆنیەتی کاریگەری هۆرمۆنەکان لەسەر پێست دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە بەڕێوەبردنی ئەم نیگەرانیانە بە شێوەیەکی کاریگەر.

زۆرێک لە هۆرمۆنەکان ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە تەندروستی پێستدا، لەوانە:

ئەندرۆجین: ئەم هۆرمۆنە هاندەری بەرهەمهێنانی چەورییە لە ڕژێنە چەورییەکاندا، هەروەها زیادبوونی ئەندرۆجین دەبێتە هۆی زیادبوونی چەوری و گیرانی کونیلەکان و زیپکە.

ئیسترۆجین: ئەم هۆڕمۆنەی مێینە یارمەتی هاوسەنگی ئەندرۆجین دەدات لە کاتی دووگیانیدا یان لەکاتی خواردنی دەرمانی دژە سکپری، ئاستی ئیسترۆجین بەرز دەبێتەوە لە کاتی سوڕی مانگانە یان وەستانی سوڕی مانگانەدا ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپکە.

کۆرتیزۆڵ: کۆرتیزۆڵ بە هۆرمۆنی سترێس ناسراوە، دەبێتە هۆی تێکدانی پێست، ئەمەش زیاتر تووشی خوران و هەوکردن دەبێت، هەروەها فشاری درێژخایەن دەبێتە هۆی خراپترکردنی زیپکە.

لە خوارەوە چەند کێشەیەک دەخەینەڕوو کە دەبنە هۆی ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان لەسەر تەندروستی پێست:

- زیپکەی هۆرمۆنی

بە پێچەوانەی زیپکەی هەرزەکارانەوە کە زۆرجار بەهۆی زیادبوونی دەردانی چەورییەوەیە زیپکەی گەورەساڵان یان هۆرمۆنەکان، بەزۆری بەهۆی هەڵاوسانی هۆرمۆنەکانەوە دروست دەبێت بۆ نموونە لە کاتی سوڕی مانگانە یان دووگیانیدا، جەستە تووشی بەرزبوونەوەی ئەندرۆجینەکان دەبێت، کە بەرهەمهێنانی چەوری زیاد دەکەن و کونیلەکانی جەستە دادەخات، کە دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپکەی گەورەساڵان، هەرچەندە زۆرجار کەمتر توندترە لە زیپکەی هەرزەکاران، بەڵام دەتوانێت بێزارکەر بێت و سترێس دروست بکات، ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان هۆکارێکی باو و ئاساییە لەگەڵ هۆکارەکانی وەک دووگیانی، وەستانی سوڕی مانگانە، خواردنی هەندێک دەرمان کە ئاستی هۆرمۆنەکان تێکدەدات و دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپکە.

- مووی زیادە

لەوانەیە خانمان بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئەندرۆجین، تووشی گەشەی مووی زیادە بن لە دەموچاویاندا، وەک لە چەناگە یان بەشەکانی تری جەستەیان، بەتایبەتی لە ژنانی تووشبوو بە نەخۆشی هێلکەدانی فرە کیسی (PCOS)دا.

- گۆڕانی رەنگی پێست

گۆڕانکاری لە هۆرمۆنەکاندا دەبێتە هۆی زیادبوونی پەڵەی ڕەش لەسەر پێست، کە بە زیادبوونی ڕەنگ ناسراوە، یان لە هەندێک حاڵەتدا دەبێتە هۆی دروستبوونی پەڵەی قاوەیی یان خۆڵەمێشی لەسەر دەموچاو، زۆرجار بەهۆی دووگیانی، بەکارهێنانی دەرمانی دژە سکپری یان وەستانی سوڕی مانگانە.

- سووڕبوونەوەی پێست

ئەم حاڵەتە درێژخایەنەی پێست کە بە سووربوونەوە و بینراوی خوێنبەرەکان دەناسرێتەوە، دەتوانێت بەهۆی هەڵاوسانی هۆرمۆنەکانەوە خراپتر بێت.

- وشکبوونەوەی پێست

ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان کاریگەری لەسەر شێداری پێست دەبێت و دەبێتە هۆی وشکبوونەوە و خوران و هەستیاری.

- بەرهەمهێنانی چەوری

هۆرمۆنه کان به رهەمهێنانی چه وری ڕێکدەکەن، بەم شێوەیەش پێستمان شێدار دەهێڵێته، ناهاوسه نگی له ئاستی هۆرمۆنه کاندا دەبێته هۆی زیادکردن یان کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی چەوری، ئەمەش دەبێته هۆی کێشەی چه وری یان وشکی پێست.