دوای زیاتر لە ١٠ ساڵ لە راگەیاندنی، دواجار وێنەگرتنی فیلمیWatch Dogs کۆتاییهات.
بەرهەمهێنانی فیلمی Watch Dogs لە ساڵی ٢٠١٣ راگەیەندرا، بەڵام چەندین جار بەهۆکاری
جیاواز وەستێنرا، بەرهەمهێنانی فیلمەکە لە سەرەتای مانگی تەمموز دەستی پێکرد و چەن
رۆژێک لەمەوبەر وێنەگرتنی کۆتاییهات.
تۆم بڵێس رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا دەگێڕێت، شانبەشانی سۆفیا
وایڵد، لە راگەیەنراوێکیشدا کۆمپانیای یوبی سۆفت و نیو ڕیجێنسی بڵاویانکردەوە، کۆمپانیاکە
ئاهەنگی ئەو دەستکەوتەی گێڕا بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی دەرهێنەر ماتیۆ توری لەسەر
سێتی فیلمەکە کە دیمەنێکی فیلمەکەی وێنەگرتبوو، توری یاریدەدەری دەرهێنەر بووە لە
فیلمی Inglourious Basterds لە دەرهێنانی
کوینتین تارانتینۆ و دەرهێنەری سەرەکی بووە لە فیلمی The Deep Dark and Hostile .
فیلمی Watch Dogs ساڵێک پێش
نمایشکردنی زنجیرە یارییەکە لە ساڵی ٢٠١٤ راگەیەندرا، بڕیارە ساڵی داهاتوو لە
سینەماکاندا پەخشبکرێت.