ڕەنگە شێداری
هەوا ببێتە هۆی ئەوەی قژ بەشێوەیەکی ناڕێک دەربکەوێت و کاریگەری نەرێنی لەسەر
دروست بکات.
بەپێی ئەوەی
لە ماڵپەڕی "The
Conversation"
بڵاوکراوەتەوە، شارەزایان پشتڕاستی دەکەنەوە کە پێکهاتەی قژ ڕۆڵێکی سەرەکی لەم پرۆسەیەدا
دەبینێت، ئەوان دەڵێن " قژ لە سێ چینی سەرەکی پێکدێت کە یارمەتی ڕاگرتنی شێ دەدات و بوونی بە پێی جۆری
قژەکە دەگۆڕێت، شێداری هەوا دەبێتە هۆی دەرکەوتنی قژ بەشێوەیەکی ناڕێک"
شارەزایان ئاماژە
بەوە دەکەن هەندێک بەرهەم دەتوانن بەشداربن لە کەمکردنەوەی بژیی قژ، بە دروستکردنی
بەربەستێک لە بەرامبەر شێداری.
پاراستنی
قژ بە شێوەیەکی تەندروست و پاراستنی لە شکان کارێکی قورسە، بەڵام دەتوانرێت بە
گرتنەبەری هەندێک خووی گونجاو ئەنجام بدرێت، دیارترینیان ئەمانەن:
١.
داهێنانی قژ بە شانەیەکی تایبەت بە مەساجکردنی پێستی سەر و چالاک کردنی سوڕی خوێن.
٢. نابێت
کەمتەرخەمی بکەیت لە بەکارهێنانی کۆندیشنەر یان ماسکی سروشتی.
٣. لە کاتی
بەکارهێنانی ئامێرە کارەباییەکانی قژ پێویستە سپرای پاراستنی گەرمی بەکاربهێنرێت
بۆ پاراستنی تاڵەکانی لە شکان.
٤.
خواردنەوەی بڕێکی باشی ئاو یارمەتی شێدارکردنەوەی قژ دەدات.
٥. پێویستە
کرێمی پاراستنی خۆر بۆ قژ لەکاتی بەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆردا بەکاربهێنرێت.