ڕەنگە شیرینی و هەویرەمەنییەکان
تام و بۆنێکی خۆش و جیاوازیان هەبێت ئەمەش وا دەکات بە ڕێژەیەکی زۆر بیانخۆیت،
لێرەدا مەترسییەکانی دەخەینەروو.
دکتۆر مەحمود ڕاوێژکاری
پزیشکی ئاماژە بەوە دەکات کە هەویرەمەنییەکان بە گشتی ناتەندروستن چونکە ئاردی سپییان تێدایە،
ئاردی زۆریش زیانی تەندروستی هەیە و پێویستە هەموو کەسێک بەتەواوەتی خۆی لە خواردنی
بەدوور بگرێت بەو پێیەی پێکهاتە سەرەتاییەکانی ناتەندروستن جگە لە ئاردی سپی
ڕێژەیەکی باش شەکر و زەیتی تێدا بەکاردێت کە هەموو ئەمانە ناتەندروستن و کاریگەری نەرێنی
لەسەر جەستە دروست دەکەن.
دیارترین کاریگەرییە
زیانبەخشەکانی بریتین لە:
١. بەردەوام هەستی
برسێتی بەرز دەکاتەوە چونکە ئارەزووی خواردن زیاد دەکات.
٢. ئاستی شەکری
خوێن تێکدەدات.
٣. چەوری جەستە
زیاد دەکات و دەبێتە هۆی قەڵەوی.
٤. ناتوانێت تێرت
بکات چونکە بڕێکی زۆر ئاردی سپی تێدایە.
٥. دەبێتە هۆی تێکچوونی
کۆئەندامی هەرس و تووشبوون بە قەبزی.
٦.
هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ کە تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەندی بە نەخۆشییەکانی
دڵەوە هەیە.
٧. زۆر خواردنی
شیرینی و هەویرەمەندییەکان دەبێتە هۆی تێکچوونی جگەر.
٨. ئەگەری تووشبوون
بە نەخۆشی شەکرە زیاد دەکات.
باشتر وایە بە تەواوی
شیرینی و بابەتە هەویرەمەنییەکان کەم بکرێتەوە و دوور بکەویتەوە لێیان بۆ ئەوەی
جەستەت بە تەندروستی بمێنێتەوە.