ئەم خواردنەوانە یارمەتیدەرن لە سووتانی چەوری جەستە

AM:08:49:14/09/2024

10656 جار خوێندراوەتەوە

جگە لە وەرزشکردن، خواردنەوەکان بەشێکی بنەڕەتی و گرنگن لە ڕێجیمێکی تەندروستدا بۆ دابەزاندنی کێش و سووتاندنی چەوری.

لە ڕاپۆرتێکدا کە لە ماڵپەری "novi-health" بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، خواردنەوە تەندروستەکان یارمەتیدەرن لە سووتاندنی چەوری و ڕزگاربوون لە کێشی زیادە، لە ڕێگەی کەمکردنەوەی توندی هەستی برسێتی، هەروەها بەرزکردنەوەی هەستی تێربوون، دیارترینی ئەم خواردنەوانەش بریتین لە:

١. خواردنەوەی دارچینی چەوری دەسوتێنێت و هەستکردن بە تێری زیاد دەکات و کاریگەرییەکانی بەکتریا لەسەر جەستە کەمدەکاتەوە.

٢. قاوە خواردنەوەیەکی تەندروست و سوودبەخشە و ئارەزووی خواردن کەم دەکاتەوە و وادەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێری بکەیت.

٣. شەربەتی جەرجیر هەست کردن بە تێری زیاد دەکات و ئارەزووی خواردنی خواردن و برسێتی کەمدەکاتەوە هەروەها کانزا و ماددە خۆراکییە زۆر تەندروستەکانی تێدایە کە سوود بەخشن بۆ جەستە.

٤. ئاوی لیمۆ تەندروست و سوودبەخشە ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە، وا دەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێری بکات.

٥. چا خواردنەوەیەکی ڕۆژانەیە و یارمەتیت دەدات هەست بە تێری بکەیت هەروەها دژە ئۆکسێنەرەکی تەندروستە.

هەموو ئەم خواردنەوانە دەتوانرێت بخرێنە ناو خۆراکی رۆژانەوە بە ئامانجی کەمکردنەوەی کێش و ڕزگاربوون لە چەوری زیادە.