رەنگە باوەڕنەکەیت، بەڵام لە کۆریای
باکوور سزای لەسێدارەدان بەسەر کەسێکدا سەپێنراوە لەبەرئەوەی بە قاچاخ، کۆپییەکی
زنجیرەی "Squid
Game"ی
فرۆشتووە، دوای ئەویش حەوت کەس کە خوێندکار بوون، دەستگیرکراون.
چیرۆکەکە
بەمشێوەیە بووە، قاچاخچییەکە کۆپییەکی زنجیرەی Squid Gameـی لە چینەوە هێناوە بۆ کۆریای باکوور
و لەڕێگەی فلاشی USBیـیەوە فرۆشتوویەتی.
سەرچاوەکان دەڵێن،
خوێندکارێک کە کۆپییەکی لەو قاچاغچییە کڕیوە، سزای زیندانیی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە،
لەکاتێکدا شەش کەسی دیکە کە سەیری بەرنامەکەیان کردووە، سزای پێنج ساڵ بەندکردنیان
بۆ دەرچووە، هەروەها مامۆستایان و دەستەی کارگێڕیی قوتابخانەکە لە کارەکانیان
دوورخراونەتەوە.
دەستگیرکردنی ئەو
حەوت خوێندکارە بۆ یەکەمجارە، دوای ئەوەی حکومەت یاسای تازە دەرچووی "نەهێشتنی
بیرکردنەوە دژی کولتوور" جێبەجێ دەکات.
یاساکانی کۆریای
باکوور بەجۆرێکە، ناتوانیت لە دەرەوەی ئەو وڵاتەوە هیچ شتێک بهێنیتە ناوەوە، خەڵکەکەی
ناتوانن بینەری هیچ فیلم و زنجیرەیەکی بیانی یان بینەری پرۆگرامە تەلەفزیۆنییەکان
بن، مەگەر ئەو پرۆگرامانە نەبێت کە حکومەتی ئەو وڵاتە بۆ هاوڵاتییەکانی داناوە لەگەڵ
چەند کەناڵێک، هەمیشە کۆریای باکوور، بەتایبەت کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی
وڵاتەکە بە کارە سەیرەکانی دەبێتە جێگەی باسی سۆشیال میدیاکان و کارەکانی بە
"سەیر و سەمەرە" دادەنرێن.