پیاوێک لە ئەمریکا
٥٠ ملیۆن دۆلاری وەک قەرەبوو پێ بەخشرا، دوای ئەوەی بە هەڵە و بە تاوانی کوشتن ١٠
ساڵ زیندانی بەسەردا درا، ئەمەش گەورەترین بڕە پارەیە بەکەسێک درابێت وەک قەرەبوو.
مارسێل براونی تەمەن
٣٤ ساڵ، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٨ـدا بە تۆمەتی تەقەکردن لە کەسێکی تەمەن ١٩ ساڵ دەستگیرکرا،
سزای ٣٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
براون ١٠ ساڵی
لەزینداندا بەسەربرد و لەساڵی ٢٠١٨ـدا ئازادکرا، دوای ئەوەی دادگا سزاکەی هەڵوەشاندەوە
و داواکارانی گشتی هەموو تۆمەتەکانی لەسەر رەتکردەوە و بێتاوان دەرچوو.
دوای دوو هەفتەی
دادگاییکردن، دەستەی سوێندخۆران لە دادگای ناوچەیی ئەمریکا لە شیکاگۆ، بۆیان دەرکەوت
کە پۆلیس بە بەڵگەی هەڵبەستراو و بە زۆر دانپێدانان، براونیان تاوانبار کردووە.
دەستەی سوێندخۆران
١٠ ملیۆن دۆلاریان وەک قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی ماوەی نێوان دەستگیرکردن و
سزادانی براون دانا، هەروەها ٤٠ ملیۆن دۆلاریش وەک قەرەبووی ئەو ماوەیەی کە لە زینداندا
بەسەری بردووە.