ئەم خواردنانە لە بەیانیاندا مەخۆ

AM:10:02:13/09/2024

752 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زۆربەی توێژینەوەکان، هەمووان لەسەر ئەوە کۆکن نانی بەیانی گرنگترین ژەمی رۆژەکەیە، بەڵام ئایا هەموو بژاردەکانی نانی بەیانی دروستن بۆ خواردن؟

بەپێی ماڵپەڕی "هێڵسڵاین" ، ئەم خواردن و خواردنەوانە لە بەیانیاندا لەگەڵ ئەوەی تامیان خۆشە بەڵام زیانیان بۆ تەندروستی هەیە و لەناویاند بەرزبوونەوەی شەکری ناو خوێن، ئەوانیش:

١. شەربەتی میوە، ئەگەر پێت وابێت خواردنەوەی شەربەتی میوە تەندروستترە لە خواردنەوەی چای شیرینکراو، ئەوا هەڵەیت بەتایبەت لە بەیانیاندا.

٢. ماستی شیرینکراو و کەم چەوری یان بێ چەوری، زۆرێک لە جۆرەکانی ماست بارگاوی دەکرێن بە شەکری زیادکراو، ئەمەش وایان لێدەکات کەمتر تەندروست بن.

٣. گۆشتی پرۆسێسکراو، گۆشتە پرۆسێسکراوەکان لە بەیانیاندا پەستانی خوێن بەرز دەکەنەوە بەهۆی زۆریی رێژەی خوێ تیایاندا.

٤. شیرینی و بسکیت، بسکیت کە جۆرێکە لە نانی خێرا لە بەیانیاندا، چەورییەکی زۆری تێدایە و بە شێوەیەکی ئاسایی بە ئاردی سپی پاڵاوتە دروست دەکرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبووەنەوەی شەکری خوێن بە خێرایی.

٥. خواردنەوەی چا و قاوەی شیرین، خواردنەوەی یەکێک لەم خواردنەوانە لەگەڵ نانی بەیانیدا بە خێرایی ئاستی شەکری خوێنت بەرز دەکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی جەستەت ئەنسۆلین دەربدات بۆ ئەوەی ئەو ئاستانە بگەڕێنێتەوە خوارەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە برسێتی و توڕەیی بکەیت.