خانمە ئەکتەر ئانا دێ ئارماس سەبارەت بە فیلمی داهاتووی
جۆن ویک رایگەیاند، کارەکتەری بالێرینا کە کارەکتەرێکی نوێیە لەناو زنجیرە فلیمەکەدا،
دەردەکەوێت.
ئانا باسی لە دووبارە وێنەگرتنی فیلمەکە کرد و پشتڕاستیکردەوە
کە بەم زووانە ترایلەرەکەی بڵاودەکرێتەوە، راشیگەیاند: "شانازی بە دیمەنەکانییەوە
دەکەم".
فیلمی بالێرینا لە نێوان چیرۆکی هەردوو بەشی سێیەم و
چوارەمی جۆن ویکدا روودەدات، کارەکتەرەکەی ئانا دێ ئارماس ناوی رۆنییە، کە بالێرینا
بە دوای کەوتووە و بەدوای تۆڵەسەندنەوەدا دەگەڕێت.
بەپێی زانیارییەکان، کیانو ریڤز لە رۆڵی جۆن ویک و لانس ڕێدیکی
کۆچکردوو دەگەڕێنەوە و فیلمەکە لە شەشی حوزەیرانی ٢٠٢٥ دەچێتە سینەماکانەوە.