رەنگە هەندێک
کەس سەریان بسوڕمێت لە دەرکەوتنی زووی تاڵی سپی لە قژیاندا، لە کاتێکدا دەرکەوتنی
بە نیشانەی پیربوون دادەنرێت.
بەگوێرەی
ئەوەی لە "هیندستان تودەی بڵاوکراوەتەوە"، ئەو هۆکارانەی کە دەتوانن لە
پشت خۆڵەمێشبوونی قژەوە بن، بریتین لە:
١. تەمەن، لەگەڵ زیادبوونی تەمەنمان، تاڵەکانی قژ کەمتر میلانین بەرهەم
دەهێنن، کە ئەو ماددەیە بەرپرسە لە رەنگی قژ، لە ئەنجامدا قژ خۆڵەمێشی و سپی دەبێت.
٢.بۆماوەیی، تایبەتمەندی بۆماوەیی رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە دیاریکردنی
کات و چۆنییەتی خۆڵەمێشیبوونی قژ.
٣. دڵەڕاوکێ
و سترێس، دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی دەبێتە هۆی فشاری درێژخایەن کە کاریگەری لەسەر رەنگی
قژ دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی خێرا خۆڵەمێشیبوونی قژ.
٤. کەمی ماددە خۆراکییەکان، کەمی هەندێک ڤیتامین و کانزای
پێویست بەتایبەت ڤیتامین B12 دەبێتە
هۆی خۆڵەمێشیبوونی پێشوەختە.
٥.فشاری ئۆکسجینی، ناهاوسەنگی لە نێوان رادیکاڵە ئازادەکان و دژە ئۆکسێنەرەکان
لە جەستەدا زیان بە تاڵەکانی قژ دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی دەرکەوتنی تاڵی قژی سپی.
٦.جگەرەکێشان، جگەرەکێشان پەیوەندی بە خۆڵەمێشیبوونی پێشوەختەوە هەیە
بەهۆی کاریگەرییە زیانبەخشەکانی لەسەر تەندروستی گشتی و سوڕی خوێن.
٧.تێکچوونی بەرگری خۆکار، حاڵەتەکانی وەکو ڤیتیلیگۆ یان ئالۆپێسیا
ئاریاتا کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی میلانین دەبێت و دەبێتە هۆی دەرکەوتنی تاڵی قژی
سپی.
H.Y