پزیشکی کلینیکی پێست ئێنرێسا بی فاکتەر پشتڕاستی
کردەوە کە پەیڕەوکردنی رێجیمێک بە چەند ماددەیەکی خۆراکی دیاریکراوەوە، وا دەکات
کە پێستمان بە تەندروستی بمێنێتەوە.
وەک لە "لیڤینگ ستڕۆنگـ"ـدا هاتووە، ئاماژەی
بەوەشکردووە، "خواردنەوەی ئاوی پێویست هاوشان لەگەڵ ئەم ماددە خۆراکییانە، کاریگەرترین
رێگایە بۆ هێشتنەوەی پێستێکی تەندروست".
ئەمانە پێنج ماددەی خۆراکی گرنگن بۆ پێستێکی تەندروست:
١. پرۆتین، دکتۆر لۆرا گیگێت، پزیشکی جوانکاری
پێست دەڵێت، "پرۆتین زۆر گرنگە بۆ بەرزکردنەوە و پاراستنی کشاوی پێست، بەو پێیەی
جەستە پرۆتینەکان دەگۆڕێت بۆ ترشی ئەمینی و دووبارە پرۆسێسیان دەکاتەوە بۆ
دروستکردنی پرۆتینی تر، وەک کیراتین و کۆلاجینی پاڵپشتیکەری پێست."
٢.ڤیتامین سی، "خانەکانی پێست لە زیانەکانی پەیوەست بە
تەمەن دەتپارێزێت، هەروەها گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ رێگریکردن لە پیربوون، رۆڵی هەیە
لە بەرهەمهێنانی کۆلاجین.
٣. ئۆمیگا سێ، لە خۆراکەکانی وەک سەلەمون و
گوێز و تۆوی کەتاندا هەیە، پارێزگاری لە دڵ و مێشک دەکات، هەروەها رۆڵی هەیە لە تەندروستی
پێست و چاککردنەوەی پێست و رێگریکردن لە ئەکزیما.
٤. ڤیتامین A، بەشدارە لە چاککردنەوەی
خانە تێکچووەکانی پێست و وەک دژە ئۆکسێنەرێک کاردەکات کە رێگری دەکات لە تێکچوونی
پێست و پیربوونی پێشوەختە بەتایبەت لە ئەنجامی بەرکەوتنی بە تیشکی خۆر.
٥.سیلینیۆم: دژە ئۆکسانە کە رۆڵی هەیە لە رەقبوونی
پێست و لاستیکیبوونی، هەروەها تازەییەکەی دەپارێزێت، لە خواردنە دەریاییەکان و گۆشت
و بابۆنی و جەرجیر و نەعنادا هەیە.
H.Y