هەشت سوودی مۆز کە وادەکات ڕۆژانە بیخۆیت

PM:12:02:25/08/2024

11016 جار خوێندراوەتەوە

خواردنی رۆژانەی مۆز چەندین سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات، لەوانە پاراستنی تەندروستی دڵ.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " al-marsd" دا باس لە دیارترین سوودەکانی مۆز دەکات، بەم شێوەیە:

١. مۆز پڕە لە ڤیتامین و کانزای پێویست.

٢. دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات، مۆز هەڵبژاردەیەکی نایاب و باشە بۆ زیادکردنی وزە.

٣. مۆز سەرچاوەیەکی نایابی ڕیشاڵی خۆراکییە، ئەمەش پێویستە بۆ پاراستنی هەرسێکی تەندروست و باشکردنی تەندروستی ریخۆڵە.

٤. یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بەڕێوەبردنی کێش، ئەگەری زیادەڕۆیی لە خواردن کەمدەکاتەوە.

٥.مۆز دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، کانزایەکی گرنگە بۆ تەندروستی دڵ، پۆتاسیۆم بە هاوسەنگکردنی کاریگەرییەکانی سۆدیۆم پەستانی خوێن ڕێکدەخات، بەمەش مەترسی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە.

٦. مۆز یارمەتیدەرە لە باشترکردنی تەندروستی دەروونی و هەست کردن بە دڵخۆشی.

٧. ڤیتامین و کانزاکانی ناو مۆز بەتایبەت ڤیتامین سی و مەنگەنیز، ڕۆڵیان هەیە لە بەرهەمهێنانی کۆلاجین، کە پێویستە بۆ پاراستنی پێست.

٨. پۆتاسیۆمی ناو مۆز یارمەتی باشترکردنی تەندروستی ماسولکە و ئێسک دەدات، رێگری دەکات لە گرژبوون و ئازار.