بەهۆی هەڵکشانی تەمەنەوە ئاساییە گۆڕانکاری لە پێستدا ببینیت،
بەڵام ستراتیژی کاریگەر هەیە کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ پاراستنی پێستێکی تەندروست
لەگەڵ تەمەندا.
بەپێی ماڵپەڕی " The Times of India" پیربوونی پێست بە قۆناغی جیاوازدا تێپەڕدەبێت، هەریەکەیان بە
گۆڕانکاری تایبەت دەناسرێتەوە لە تەمەنی بیستەکاندا، پێست بەزۆری لە لوتکەی تەندروستی
خۆیدایە و لەڕادەبەدەر درەوشاوەیە بەڵام ڕەنگە نیشانەکانی سەرەتایی پیربوون لەگەڵ
تەمەنتدا دەست پێبکەن، وەک وشکبوونەوەی کەم یان دروسبوونی هەندێک چرچ.
لەگەڵ چوونە ناو تەمەنی ٣٠ ساڵیدا، ڕەنگە هەست بە گۆڕانکاری
بەرچاوتر بکەیت، بەتایبەتی لە دەوروبەری چاو و دەمدا، پێست دەست دەکات بە لەدەستدانی
بەشێک لە دەروشاوەیەکەی، هەروەها توانای پێست بۆ ڕاگرتنی شێ دەست دەکات بە دابەزین،
ئەمەش دەبێتە هۆی ئەگەری ماتبوون.
لە ساڵانی ٤٠ و دواتریشدا پێست بەردەوام دەبێت لە زیاتر
شلبوونەوە و چرچ و لۆچی قووڵتر و زیادبوونی وشکبوونەوە.
چەند ئامۆژگاریەک بۆ باشترکردنی تەندروستی پێست لە تەمەنی
چل ساڵیدا:
١. بەکارهێنانی شێدارکەرەوەیەکی باش لە ڕۆتینی ڕۆژانەتدا،
بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانەی کە ترشی هیالۆرۆنیکیان تێدایە، کە یارمەتیدەرن بۆ ڕاکێشانی
شێ بۆ ناو پێست و پاراستنی.
٢. بەکارهێنانی دژە خۆر،
ئەمەش تەنها پێویستییەکی هاوینە نییە، بەڵکو پێویستە بەدرێژایی
ساڵ خۆت لە تیشکی سەروو بنەوشەیی بپارێزیت.
٣. ڤیتامینەکان بە شێوەیەکی گشتی بە تایبەتمەندی دژە
چرچبوون ناسراون بە یارمەتیدانی گۆڕینی خانەکان و هاندانی بەرهەمهێنانی کۆلاجین کە
یارمەتی نەرمکردنی هێڵە وردەکان و چرچ و لۆچی دەدات.
٤. ڕێجیم کاریگەری
قووڵی هەیە لەسەر دەرکەوتنی پێست ڕێجیمێکی دەوڵەمەند بە دژە ئۆکسێنەر و ڤیتامین و
چەوری تەندروست یارمەتیدەر دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی پیربوونی پێست لە ناوەوە بۆ
دەرەوە.
٥. خەوتن پشتگوێ مەخە، لە کاتی خەوتندا پێست دەچێتە دۆخی
چاککردنەوە، ئەمەش زۆر گرنگە بۆ پاراستنی پێستەکە، هەروەها لەسەر پشت بخەوە بۆ ئەوەی
دوور بکەویتەوە لە دروستبوونی فشار لەسەری، بالیفی ئاوریشمی بژاردەیەکی گونجاوە بۆ
پێست.