بەھجەت یەحیا چەند بەرھەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

AM:09:27:29/07/2024

1708 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ بەھجەت یەحیا سێ بەرھەمی نوێ بڵاودەکاتەوە.

بەھجەت یەحیا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بە نوێترین گۆرانییەکانی خۆی کردووە و نووسوێتی " لەگەڵ ھونەرمەندی دەستڕەنگین کاک ئارام سەردار لە ڤینۆ ستۆدیۆ لەکاتی ئامادەکردنی بەرھەمە نوێکەمان، شایەنی باسە کە کۆی کارەھونەریەکان وەک (کاری موزیک و تۆمارکردن و میکس و ماسترینگ و کلیپکردن) لەلایەن بەڕێزیانەوە زۆر بەدڵسۆزانە و بەشێوازێکی ئەکادیمی ئەنجامدراوە"

ئاماژەی بەوەش کرد لە ئێستادا سێ بەرھەمی نوێی لە تەواوبووندایە، بەم شێوەیە:

١. گۆرانیی پرچی سپیت

ئەم گۆرانییەی لە هۆنراوە و ئاوازی هونەرمەند خۆیەتی، ئارام سەردار کاری موزیکی بۆ کردووە.

٢. گۆرانیی گوڵ لە گوڵستان

لە ئاوازی هونەرمەند خۆیەتی و ھۆنراوەی بێسارانییە و کاری موزیکی لەلایەن ئارام سەردارەوە بۆ ئەنجامدراوە.

٣. گۆرانیی گۆزەکەی خیام

بەھجەت یەحیا ئاوازی گۆرانییەکەی داناوە، ھۆنراوەی خیامە و ئارام سەردار کاری موزیکی بۆ کردووە، بەھاوکاریی ھونەرمەندانی تر:

سەنتوور : ڕێبین سالار

نەی : خەلیل عەبدوڵڵا

کەمانچە : عەلی ھەورامی

تار : بھزاد ڕەواقی

عود ، پیانۆ ، پێرکەیشن « ڕیتم » : ئارام سەردار

جێگەی باسە ڕۆژی پێنج شەممە ١-٨-٢٠٢٤ ھەرسێ گۆرانیەکە بڵاودەکرێتەوە.