کۆمپانیای بەرهەمهێنانی
"قبنز" رایگەیاند، زنجیرە درامای باب الحارة پێ دەنێتە ناو وەرزی ١٤ـیەمینییەوە و کەسایەتی
"ئەبو شەهاب"ـیش دەگەڕێتەوە ناو زنجیرەکە.
کۆمپانیاکە ئەوەشی راگەیاندووە،
بە ئەگەری زۆرەوە هونەرمەند سامر ئەلمصری ناتوانێت رۆڵی ئەبو شەهاب بگێڕێت، وەک لە وەرزەکانی
پێشتری زنجیرەکەدا ئەو کەسایەتییەی بەرجەستە کردبوو.
زنجیرە درامای باب الحارة، درامایەکی
سورییە و مێژووی پەخشکردنی یەکەم ئەڵقەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٦ ، باس لە سەردەمی داگیرکاری فەرەنسا بۆ سەر سوریا
دەکات، کۆمەڵێک لە هاوڵاتیانی گەڕەکێک لەو ماوەیەدا تووشی چەند رووداوێکی جۆراوجۆر
دەبن، بە گشتی زنجیرە دراماکە لە ٤٣٤ ئەڵقە پێکهاتووە.