دۆزینەوەی دەگمەنترین جۆری نەهەنگ لە جیهاندا

PM:01:46:16/07/2024

2448 جار خوێندراوەتەوە

" beaked whale" ئەم نەهەنگە بە یەکێکە لە دەگمەنترین جۆرەکانی نەهەنگ لە جیهاندا دادەندرێت.

دەزگایەکی ژینگەیی حکومەتی نیوزلەندا ڕایگەیاند، نەهەنگێک کە لەم مانگەدا لە دوورگەی باشووردا بیندراوە کەوتووەتە کەنارەکەوە و پێدەچێت نەهەنگێکی دەگمەن بێت و ددانەکانی تیژ بن کە یەکێکە لە دەگمەنترین جۆرەکانی نەهەنگ لە جیهاندا.

نەهەنگەکە درێژییەکەی پێنج مەتر بووە، لە کەناری ئۆتاگۆ بینراوە و بە رەنگ و شێوەی سەر و دەنگ و ددانەکانی دەناسرێتەوە.

تا ئێستا هیچ بینینێکی زیندووی ئەم نەهەنگانە تۆمار نەکراوە و کەسیش نازانێت ژمارەیان چەندە و چی دەخۆن و تەنانەت لە کوێ دەژین.

هانا هێندریکس، ڕاوێژکاری تەکنیکی دەریایی لە بەشی پاراستنی ژینگەی نیوزلەندا دەڵێت " ئێمە زۆر کەم لەبارەی نەهەنگەکەوە دەزانین، ئەم دۆزینەوە دەبێتە هۆی ئەوەی کە هەندێک زانستی سەرسوڕهێنەر و زانیاری نوێ لە جیهاندا بەدەستبهێنین".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تەنها شەش نەهەنگی دیکەی دداندارمان دەستنیشانکردووە، ئەوانەی کە بە تەواوی لە کەناراوەکانی دوورگەی باکوور لە نیوزلەندا دۆزراونەتەوە، پێش ئەوەی پشکنینی DNA بتوانێت ناسنامەیان پشتڕاست بکاتەوە، نێژراون، ئەمەش دەرفەتی لێکۆڵینەوەی کەمتر کردووەتەوە"

بەڵام بەشی پاراستنی ژینگەی ئەو وڵاتە باسی لەوە کرد ئەمجارەیان نەهەنگەکە لە کەنار دەریاکەوە بە خێرایی گواسترایەوە بۆ کۆگایەکی سارد و توێژەران کاردەکەن بۆ پلاندانان بۆ چۆنیەتی پشکنینی.

بایسیشیان لەوە کرد پشکنینی بۆماوەیی بۆ پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی نەهەنگەکە چەند مانگێک دەخایەنێت.

جێگەی باسە ئەم نەهەنگانە بە مەبەستی گەڕان بەدوای خۆراکدا تا قووڵایییەکی زۆر خۆیان نوقم دەکەن، دەگمەنە بێنە سەر ڕووی ئاوەکە و نزیک وشکانی بکەونەوە، هەربۆیە لێکۆڵینەوە لەسەر شیردەرەکانی دەریا زۆر قورسە چونکە نازانیت لە کوێدا بگەڕێیت.

هەروەها یەکەم ئێسکی نەهەنگی " beaked whale" لە ساڵی ١٨٧٢ لە دوورگەی پیت لە نیوزلەندا دۆزرایەوە.