بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی
بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان
وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 - 19/4
هەندێک شت ڕوودەدات
وات لێ دەکات دووبارە بتەوێت بە شتەکاندا بچیتەوە، ئەمەش وات لێ دەکات هەوڵی بەرەو
پێشبردنی خۆت بدەیت، دوور بکەوەرەوە لە هەر هەستێکی خراپ کە بۆت دروست دەکرێت.
گا 20/4 - 20/5
ڕوبەڕوو نەبوونەوەی ڕاستییەکان
و قسە نەکردن لەسەر کێشەکان تەنها کێشەکەانت لەگەڵ خۆشەویستەکەت قوڵتر دەکاتەوە، هەوڵ
بدەن خۆتان لە هەستە نەرێنییەکان بەدوور بگرن وهەنگاوبنێن.
دووانە 21/5 - 21/6
پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت
بپارێزە، بەدڵێکی گەورەتر و باشتر مامەڵەی لەگەڵ بکە، چونکە کەسێکی باشە و هاوکارت
دەبێت لە بەرەوپێشچوونی ژیانت.
قرژاڵ 22/6 - 22/7
ئەمڕۆ کاریگەری زۆر لەسەرت
دەبێت و زۆر بەهێزت دەکات، بەڵام نەیارەکانت چاوەڕێی بچووکترین هەڵەی تۆن تاکو بیقۆزنەوە
و بابەتەکەت لێ گەورە بکەن، بۆیە پێویستە ئارامگر و وریا بن.
شێر 23/7 - 22/8
ئەو ڕێگەیەی کە خەونت
پێوە دیوە و پلانت بۆ داناوە بۆ ماوەیەکی زۆر، بەرەو باشتر دەچێت زۆر شت بەدەست دەهێنیت،
لە داهاتوودا ئەنجامی هەمووی دەبینیت.
فەریك 23/8 - 22/9
هیچ لاوازیەک نیشان مەدە
هەرچەندە فشارەکان لەسەرتان زۆر و قورس بوو، هەمیشە بیرت بێت کە کاتە قورسەکان ئەو
کاتانەن کە تۆ دروست دەکەن.
تەرازوو 23/9 - 22/10
دەکرێت تا رادەیەک لایەنی
سۆزداریت پاشەکشە بکات ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر لە هاوبەشەکەت دوور بکەویتەوە، بۆیە
دەبێت هۆکاری راستەقینە بدۆزیتەوە بۆ ئەوەی شتەکان ئاسانتر بکەیت.
دووپشك 23/ 10-21/11
هەرچەندە خواستەکانت
پتەو بێت، بەتەنها بەس نابێت بۆ بەدەستهێنانی شتەکان، پێویستت بە هەوڵ و کۆششە بۆ
ئەوەی بگەیت بەو شتانەی دەتەوێت، کاتەکانت ڕێک بخەرەوە.
كەوان 22/11 - 21/12
لەگەڵ خۆشەویستەکانتان
کاتەکان بەسەر ببەن، پشتگوێیان مەخەن، هیچ بەڵێنێکییان پێمەدەن، تا دواتر وا نەزانن
درۆتان لەگەڵ کردوون، چونکە کاتێک نەتوانیت بەڵێنەکەت بەجێبهێنیت لەدەستی دەدەیت.
گیسك 22/12 - 19/1
سەرنجڕاکێشییەکی زۆرت
تێدا بەدی دەکرێت، ئەوەش سەرنجی هاوبەشەکەت بەلای تۆدا ڕادەکێشێت، وادەکات بە شێوەیەکی
ئاسانتر بتوانیت گرنگیپێدانی هاوبەشەکەت دەست بکەوێت، بەڵام بە لەخۆبایبوونەوە مامەڵە
مەکە.
سەتڵ 20/1 - 18/2
ڕەنگە هەندێک بیرکردنەوەی
لەڕادەبەدەرت هەبێت ببێتە هۆی ئەوەی بیر لەو شتانە بکەیتەوە کە لە ژیانی واقعیتدا
بوونیان نییە، هەوڵ بدە کاتەکانت ڕێک بخەیتەوە و پەیوەست بیت بە جێبەجێکردنی کارەکانتەوە.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
دووبارە بیربکەرەوە و
لەبارەی پەیوەندی سۆزداریتەوە پرسیار بکە، گرنگی و جدییەتی پەیوەندییەکە هەڵبسەنگێنە،
ئەمڕۆ هەندیک شتی نوێ تاقیبکەرەوە.