هۆکارەکانی هەوکردنی گورچیلە چییە؟

AM:08:49:02/07/2024

7728 جار خوێندراوەتەوە

هەوکردنی گورچیلە بریتییە لە ئاوسانی گورچیلە لە ئەنجامی هۆکاری جۆراوجۆرەوە، پێویستە نەخۆشەکە وریا بێت و گۆڕانکاری پێویست لە شێوازی ژیانیدا بکات بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشییەکانی گورچیلە.

بەپێی ماڵپەڕی " times now" گورچیلەکان خوێنی جەستە دەپاڵێون بۆ ئەوەی ئاوی زیادە و پاشماوەی لێ دەربهێنن، هەروەها لابردنی ژەهر لە خوێندا و کۆنترۆڵکردنی کانزاکان و پاراستنی هاوسەنگی شلە هەموویان ئەرکی گرنگی گورچیلەن.

لێرەدا باس لە دیارترین هۆکارەکانی هەوکردنی گورچیلە دەکەین:

١. بە تێپەڕبوونی کات تێکچوونی گورچیلە بەهۆی نەخۆشییە درێژخایەنەکانەوە لەوانە شەکرە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن کە دەبنە هۆی هەوکردن و کەمبوونەوەی کارکردنی گورچیلە.

٢. کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمانەکان هۆکارن بۆ تووشبوون بە کێشەکانی گورچیلە.

٣. ڕەنگە هەندێک کەس بەهۆی هۆکارە بۆماوەییەکانەوە تووشی هەوکردنی گورچیلە بن.

٤. نەخواردنەوەی ئاوی پێویست یەکێکە لەو هۆکارانەی کە زیان بە تەندروستی گورچیلە دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی تووشبوون بە کێشەکانی گورچیلە.

٥. کێشی زیاد، وەرزش نەکردن، زۆر خواردنی خوێ هەموو ئەمانە زیان بە تەندروستی گورچیلە دەگەیەنن.