نیسک یەکێکە لەو خۆراکانەی دەوڵەمەندە بە
ماددەی ئاسن و جەستە لە چەندین نەخۆشی و گرفتی تەندروستیی دەپارێزێت، هەر بۆیە
گرنگە ڕۆژانە بڕێکی کەمی لێبخورێت.
ماڵپەڕی سیحەتی لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، خواردنی
نیسک نەک هەر لەبەیانیان بەڵکو لە ژەمەکانی تریشدا جەستە دەتوانێت سوود لە ماددە خۆراکییەکانی
ناوی وەربگرێت، کە ئەم سوودانە بە جەستە دەگەیەنێت:
یەکەم: ڕیخۆڵە و گەدە بە تەندروستیی دەهێڵێتەوە و لە گرژبوون و بای سک ڕزگار
دەبێت.
دووەم: مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە دەتپارێزێت، چونکە
ئاستی گلوکۆز لە خوێندا دادەبەزێنێت.
سێیەم: سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ماددە
ڕیشاڵییەکان کە جەستە بە تەواوی ڕۆژەکە بە چالاکی دەهێڵێتەوە.
چوارەم: ئەرکی کرداری هەرس باشتر دەکات و ئاستی
کۆڵیسترۆڵی زیانبەخش دادەبەزێنێت.
پێنجەم: هەستی تێری زیاتر دەکات کە بەهۆیەوە کێشی
جەستە دادەبەزێنێت.