چۆن خۆمان لە نەخۆشی قۆڵۆن بپارێزین؟

AM:09:23:04/06/2024

9376 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس تووشی نەخۆشی قۆڵۆن دەبێت، کە دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانە بێزارکەرەکانی هەرس، بەڵام ئایا دەتوانرێت ڕێگری لە نەخۆشی قۆڵۆن بکرێت؟

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " webteb" کە باس لەوە دەکات دەکرێت رێگری لە تووشبوون بە نەخۆشی قۆڵۆن بکرێت، بە پەیڕەکردنی چەند هەنگاوێک، بەم شێوەیە:

١. خواردنی خۆراکی تەندروست و هاوسەنگ گرنگترین ڕێگایە بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشی قۆڵۆن.

٢. پێویستە برێکی پێویست ڕیشال بخۆیت، کە یارمەتی کەمکردنەوەی قەبزی دەدات، بەم شێوەیەش رێگری دەکات لە تووشبوون بە نەخۆشی قۆڵۆن.

٣. کەمکردنەوەی ئەو خۆراکانەی کە دەبنە هۆی غازات وەک ( خواردنە لەقتوونراوەکان، بەرهەمە شیرەمەنیەکان، ئەو خۆراکانەی کە پڕۆتینیان زۆرە)

٤. خواردنی ژەمەکان لەیەک کاتدا، بەم شێوەیە جوڵەی ریخۆڵەکان ریکدەبێتەوە.

٥. کەمکردنەوەی خواردنەوە گازییەکان، چونکە بڕێکی زۆر شەکری تێدایە.

٦. دوور بکەوەرەوە لەو دەرمانانەی کە دەبنە هۆی قەبزی یان سکچوون، هەندێک لە دەرمانەکان توندی نیشانەکانی نەخۆشییەکانی ڕیخۆڵە زیاد دەکەن و دەبنە هۆی قۆڵۆن.

٧. کەمکردنەوەی فشاری دەروونی، ڕەنگە فشار توند نیشانەکانی نەخۆشییەکە زیاد بکەن، بۆیە باشترە تا دەتوانرێت فشاری دەروونی ڕۆژانە کەم بکرێتەوە.

٨. دەتوانرێت ڕێگری لە نەخۆشی قۆڵۆن بکرێت بە وەرزشکردنی بەردەوام، وەرزشکردن یارمەتی ڕێکخستنی جوڵەی سروشتی ڕیخۆڵەکان دەدات.