مایک تایسن کە لەم دواییانەدا
تووشی تێکچوونی لەناکاوی تەندروستی بوو، لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند، ئامادەیە
بۆ رووبەڕووبوونەوەی جەیک پۆڵ.
چەند هەفتەیەک پێش ئەنجامدانی
یارییە چاوەڕوانکراوەکەی لەگەڵ جەیک پۆڵ، مایک تایسنی تەمەن ٥٧ ساڵ لە گەشتێکدا لە
میامیەوە بۆ لۆس ئەنجلۆس تووشی تێکچوونی تەندروستی بوو.
بەپێی وتەی کەسانی
دەوروبەری، تایسن لە کۆتایی گەشتەکەدا تووشی سکچوون و سەرگێژخواردن بووە و
بەخێرایی فریاگوزاری سەرەتاییان بۆ ئەنجامداوە، دوای نیشتنەوەی فڕۆکەکەشی
گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.
لە تویتێکیشدا لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی ئێکس، ئەستێرەکەی بۆکسێن رایگەیاند، "ئێستا لە ١٠٠٪ ئامادەم بۆ
بەزاندنی جەیک".