خانمە هونەرمەند سیریل
فەتاح بەرهەمێکی نوێ بە ناوی "نەفرەت" بڵاودەکاتەوە.
لە لێداوانێکیدا بۆ ئێن
ئاڕتی دوو سیریل فەتاح رایگەیاند " نەفرەت نوێترین کاری هونەری
منە کە بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاویدەکەمەوە"
بەرهەمەکە لە نووسینی
کەنار بێباکە، کاری میزیک و ئەرجمێنتی لەلایەن ئاریۆسەوە بۆ کراوە، رۆژ کەریم ئاوازی
گۆرانییەکەی داناوە.
سیریل فەتاح لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، چەندین ساڵە نیشتەجێی
وڵاتی سویدە، چەندین ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانی تۆمارکراوی هەیە، جگە لە گۆرانی کوردی بە
عەرەبیش گۆرانی وتووە.