سەرهەڵدانی زیرەکی دەستکرد
لە خزمەتگوزاری تەندروستیدا بریتییە لە داهێنانێکی نوێ بۆ دووبارە داڕشتنەوەی شێوازی دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن
و چاودێریکردنی نەخۆشەکان.
ئەم تەکنەلۆژیایە، لە ڕێگەی
بەرهەمهێنانی شێوازێکی ووردتر بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی و بواردان بە چارەسەری تایبەتتر،
بەشێوەیەکی کاریگەر هەوڵی باشترکردنی توێژینەوە لە بواری خزمەتگوزاری تەندروستی و
ئاکامەکانی دەدات.
زیرەکی دەستکرد لە توانای
خزمەتگوزاری تەندروستیدا بۆ شیکردنەوەی بڕێکی بەرفراوان لە بەڵگەنامەی کلینیکی بەخێرایی
هاوکاری پسپۆڕە پزیشکییەکان دەکات لە ناسینەوەی نیشانە و ڕەوتی نەخۆشییەکان، کە بە
پێچەوانەوە دەکرێت پشتگوێ بخرێن.
بەکارهێنانە چاوەڕوانکراوەکانی
زیرەکی دەستکرد و خزمەتگوزاری تەندروستی فراوان و بەرباڵاون، هەر لە پشکنینی وێنەی
تیشکی بۆ زوو دۆزینەوەی نەخۆشی تا پێشبینیکردنی دەرئەنجامەکانی تۆمارە تەندروستییە
ئەلیکترۆنییەکان.
دەکرێت بە بەکارهێنانی زیرەکی
دەستکرد لە بەشەکانی نەخۆشخانەکان و کلینیکەکاندا، سیستەمەکانی خزمەتگوزاری تەندروستی
لە دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ ملیۆنەها کەس لە سەرتاسەری جیهاندا زیرەکتر و خێراتر
و کاریگەرتر بن.
لەڕاستیدا زیرەکی دەستکرد
لە بواری خزمەتگوزاری تەندروستیدا دەبێت بە بەشێک لە داهاتوو، بەمەش دەبێتە هۆی گۆڕینی
شێواز ی فەراهەمکردنی چاودێری تەندروستی ئاست بەرز بۆ نەخۆشەکان و لە هەمان کاتیشدا
دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی خە رجییەكان لەسەر دابینکەرەکانی خزمەتگوزاری تەندروستی و
باشتركردنی ئاكامە تەندروستییەكان.
هەموو ئەمانە بە سیستەمی
زیرەکی دەستکردی واتسۆنی کۆمپانیای ئای بی ئێم دەستی پێکرد، کە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان
بە وردی و بەخێرایی دروست کرا.
بڵاوکراوە زانستییەکان سەبارەت
بە زیرەکی دەستکرد لە خزمەتگوزاری تەندروستیدا ئاماژە بە وەشانێکی واتسۆن دەکەن کە
تایبەتە بە خزمەتگوزاری تەندروستی و لەلایەن کۆمپانیای ئای بی ئێمەوە لە ساڵی
٢٠١١ـدا خراوەتەڕوو، کە تیشکی دەخستە سەر پڕۆسێسکردنی زمانی سروشتی، کە بریتیە لەو
تەکنەلۆژیایەی کە بۆ تێگەیشتن و لێکدانەوەی پەیوەندی کردن لە نێوان مرۆڤدا بەکاردێت.
لە ئێستادا، شانبەشانی
ئای بی ئێم کۆمپانیا زەبەالحەکانی تر وەکو ئەپڵ و مایکرۆسۆفت و ئەمازۆن تادێت زیاتر
وەبەرهێنان لە تەکنەلۆژیاکانی زیرەکی دەستکرد بۆ کەرتی خزمەتگوزاری تەندروستی دەکەن.
بابەت: توێژینەوەی زانستی، ئامادەکراوە لەلایەن ئەحمەد نەجم، ئەیوب عەبدواڵ، سیداد عومەر.