حەمە ڕەئوف کەرکوکی چوار بەرهەمی نوێ بڵاودەکاتەوە

PM:03:16:28/09/2021

2512 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانێبیژ حەمە ڕەئوف کەرکوکی لە فەیسبووکی تایبەتی خۆی ئاشکرای کردووە کە بەم نزیکانە چوار بەرهەمی هونەری بڵاودەکاتەوە.

لە بڵاوکراوەکەیدا حەمە ڕەئوف کەرکوکی ئاماژەی بەوەکردووە کە بەم نزیکانە چوار بەەرهەمی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت:

"لە بارودۆخێکی شڵەژاوی هونەر دوای ماندوو بونێک، بەتەمەنێکی هەڵکشاوەو چەندین ساڵی خزمەتکردن لە ئاییندەییکی نزیکدا چوار بەرهەمی نوێ بە میوزیکی شاییستەو ڕەسەن پێشکەش بە ئێوەی خۆشەویست و هونەری ڕەسەن دەکەم، خوازیارم کارەکانم دڵخوازی ئێوە بێت ".

حەمە رەئوف کەرکوکی، هونەرمەندێکی ناسراوی کوردستانە، خەڵکی شاری کەرکوکە و لە شاری سلێمانی دادەنیشێت، ساڵانێکە سەرقاڵی کاری هونەرە و چەندین گۆرانی و ڤیدیۆکلیپی هەیە.