کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

PM:12:30:10/05/2024

224 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو رایگەیاند، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و لە كاتەكانی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان . دەشڵێت، " پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە".

ئەمرۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای رۆژی ١٠ـی ئایار رایگەیاند، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە نزیکەی یەک بۆ دوو پلە بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشی پێشبینیکراوی رۆژی شەممە ئەوەشی خستە روو، ئاسمان بە گشتی پەڵەهەوردەبێت و لە کاتە جیاوازەکاندا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری نمەبارانێکی کەم لە کاتەکانی شەودا.

وتیشی، " پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمرۆ و رۆژی پینجشەممە ١-٢ پلەی دیکە بەرزدەبنەوە".

لەلایەکی دیکەشەوە کەشناسی عێراق رایگەیاند، پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن و شەپۆلێکی خۆڵبارینیش ناوچە جیاوازەکانی عێراقدەگرێتەوە ، لە رۆژی دووشەممەدا پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکەن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ٣٠

سلێمانی: ٢٩

دهۆک : ٣٠

زاخۆ : ٣٢

هەڵەبجە : ٣١

کەرکوک: ٣٤

سۆران : ٢٩

حاجی ئۆمەران: ١٩

گەرمیان : ٣٥

S.A