چۆن چارەسەری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی منداڵەکەت دەکەیت؟

AM:09:14:10/05/2024

4512 جار خوێندراوەتەوە

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و تا بریتیە لەبەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ سەرووی ٣٧.٥ پلەی سەدی و ئەم دۆخەش لەنێو منداڵان زۆر باوە و هەندێک جار نیشانەكانی زۆر ئاسانە.

ماڵپەڕی "یونیسف" لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە چەند رێنماییەک کردووە بۆ دابەزاندنی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و تای منداڵەکەت، بریتین لە:

١. زۆر گرنگە منداڵ لەكاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستەی بڕیكی زۆر شلەمەنی بخواتەوە و دەبێَت هان بدرێت شلەمەنی بخواتەوە بەشێوەیەكی بەردەوام.

٢. خواردنی مەدەرێ تەنیا ئەگەر خۆی داوایكرد.

٣. بەكارهێنانی پاراسیتامۆڵ و ئایبۆبرۆفین بۆ چارەسەركردنی تا و ناڕەحەتی منداڵ، نابێت هەردوو دەرمانەكە بەیەكەوە پێی بدرێت..

٤.داكەندنی جلوبەرگی منداڵ و هێشتنەوەی تەنیا بەدایبی یاخود جلوبەرگی ژێرەوە.

٥.راگرتنی كەشوهەوای ناو ژوور بۆ نزیكەی ١٨ پلەی سەدی لەرێگەی ئامێری ساردكەرەوە یاخود كردنەوەی پەنجەرەكان.

S.A