گۆرانیبێژی میللی نێچیر
هەورامی نوێترین گۆرانی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بە ناوی "کچێ بەچی" بڵاوکردەوە.
گۆرانییەکە لە ئاوازی
خۆیەتی و تێکستی ئالان میراودەلییە، لەلایەن دیار مەهدییەوە کاری دەرهێنانی بۆ
کراوە.
نێچیر هەورامی لە ساڵی ١٩٨٧ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە،
لە ساڵی ٢٠٠٩ دەستی بە کاری هونەریی کردووە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە میللیەکان و خاوەنی
چەند بەرهەمێکی هونەرییە.