دوای ١٤ ساڵ دوورکەوتنەوە; عادل ئیمام بەشداری لە فیلمێکی سینەماییدا دەکات

PM:05:43:09/05/2024

928 جار خوێندراوەتەوە

دوای ١٤ ساڵ دوورکەوتنەوە، هونەرمەندی میسری عادل ئیمام دەگەڕێتەوە سینەماکان، بە دووبارە نمایشکردنی نوێترین فیلمی بەناوی "ئەلزەهایمەر" ، هاوکات لەگەڵ ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی ٨٤ ساڵەی لەدایکبوونی.

هونەرمەند و بەرهەمهێنەری میسری"عیساد یونس" وەک لە "العربیة"دا هاتووە، بڕیاریدا عادل ئیمام بگەڕێنێتەوە بۆ هۆڵەکانی سینەما، بەو پێیەی کۆمپانیای بەرهەمهێنان و دابەشکردنی فیلمی عەرەبی کە ئەو خاوەندارییەتی دەکات، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا روونیکردەوە کە گەڕاندنەوەی فیلمەکەی عادل ئیمام بۆ شاشەکانی سینەما لە ناوخۆی میسر و وڵاتانی عەرەبی لە چوارچێوەی ستراتیژییەکی نوێ دەبێت.

فیلمی "ئەلزەهایمەر" بڕیارە لە ١٧ی ئایارەوە لە سەرجەم سینەماکانی میسر و وڵاتانی عەرەبی نمایش بکرێت.

H.Y