کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی
کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێمی راگەیاند و بەپێی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما روو
لە بەرزبوونەوە دەکەن.
کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان پەڵەهەور و
نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە نزیکەیی یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.
ئەوەش هاتووە، سبەی
هەینی، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو
دەبێت، ئەوەشی خستووەتەڕوو،پلەکانی گەرما بە نزیکەیی یەک بۆ دوو پلەی دیکە
بەرزدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ٢٨
سلێمانی: ٢٥
دهۆک : ٢٨
زاخۆ : ٢٩
هەڵەبجە : ٢٨
کەرکوک: ٣١
سۆران : ٢٥
حاجی ئۆمەران: ١٤
گەرمیان : ٣٢