پزیشکێکی بەناوبانگ
ئاماژە بەوە دەکات کە بتڵی ئاوی پلاستیکی بەکارنەهێنن، داواش لە هەموو لایەک دەکات
پابەندی ئامۆژگارییەکانی بن و بەم شێوەیە خۆیان لە خواردنەوەی ئاوی بوتڵی پلاستیکی
بەدوور بگرن.
دکتۆر "Saurabh
Sethi"
کە لە ویلایەتی کالیفۆرنیا دەژی هۆشداری دەدات لەوەی ئەم بەرهەمە پلاستیکییانە بڕێکی
زۆر ژەهراوییان تێدایە کە لە جەستەدا جێگیر دەبن و پەیوەندییان بە شێرپەنجە و نەزۆکییەوە
هەیە.
ناوبراو ئاماژەی
بە توێژینەوەیەک کرد کە لە سەرەتای ئەمساڵدا بڵاوکرایەوە و تێیدا دەرکەوتووە کە تێکڕای
ئەو بوتڵە ئاوانە کە لە ئەمریکا دەفرۆشرێت ٢٤٠ هەزار لەو مۆلیکولانەی تێدایە.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی
ئەو پزیشکەدا لە تیک تۆک کە زیاتر لە نیو ملیۆن جار بینراوە، باس لەوە دەکات و دەڵێت " واز لە بەکارهێنانی بوتڵی ئاوی
پلاستیکی بێنن، ئەم تەنۆلکانە توانای چوونە ناو خانەکانی مرۆڤیان هەیە و دەچنە ناو
خوێن و ئەندامە سەرەکییەکان."
دکتۆرەکە ئاماژەی
بەوەشکردووە، خواردنەوەی ئاو لە بوتڵی پلاستیکی لە ڕۆژانی گەرمدا زۆرترین زیانی هەیە
چونکە گەرماکە دەبێتە هۆی ئەوەی مایکرۆپلاستیکی زیاتر بچێتە ناو بوتڵی ئاوەکەتەوە.
نیگەرانییەکان سەبارەت
بە مایکرۆپلاستیکەکان لەم ساڵانەی دواییدا زیادیان کردووە، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە
کە گەردیلەکانی پلاستیک دەتوانن ببنە هۆی مردنی خانەکان و فشاری ئۆکسجین بەرهەم دەهێنن
و زیان بە DNA دەگەیەنن، هەروەها دەبنە
هۆی هەوکردن و گەشەکردنی وەرەمەکان.