خانمە هونەرمەندی لاو
لاڤین نوری نوێترین بەرهەمی بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بە ناوی "شاباش"
بڵاوکردەوە.
لە لێدوانێکدا بۆ ئێن
ئاڕتی دوو، هەڵکەوت زاهیر رایگەیاند، "ئەمە چوارەم بەرهەمی من لەگەڵ
هونەرمەند لاڤین نوری، کە لە ئاواز و تێکستی خۆمە، کاری میکس و ماسترینگی لەلایەن
فەرشاد رۆستەمییەوە بۆ کراوە".
لاڤین نوری خەڵکی شاری
کەرکوکە و هونەرمەندێکی گەنج و تازە دەرکەوتووە، خاوەنی چوار بەرهەمی تۆمارکراوە کە
هەڵکەوت زاهیر ئاوازەکەی بۆ بەرهەم هێناوە.