کارزان فاروق لە بەرنامەیەکی NRT2ـدا نوێترین گۆرانی خۆی بڵاوکردەوە

PM:10:47:08/05/2024

1508 جار خوێندراوەتەوە

گۆرانی "شۆخ" ، نوێترین بەرهەمی هونەرمەند کارزان فاروقە کە لەلایەن کەناڵی ئێن ئارتی دوو بەرهەمهێنراوە و بۆ یەکەمجار لە بەرنامەی "بابڕۆین" بڵاوکرایەوە.

ئالان عومەر، لێپرسراوی بەرنامەکان لە کەناڵی ئێن ئارتی دوو رایگەیاند، "لەکاتی وێنەگرتنی پرۆگرامێکی بابڕۆین، ستافی پرۆداکشنی کەناڵەکەمان کلیپێکی نوێیان بۆ بەرهەمی شۆخی کارزان فاروق بەرهەم هێنا".

شەوی رابردوو ئەڵقەیەکی پرۆگرامی بابڕۆین بە میوانداری هونەرمەندان کارزان فاروق و سان لە کەناڵی NRT2 پەخشکرا.

کارزان فاروق یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکان، جگە لە گۆرانی بەشێوەی سینگڵ تراک لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی گۆرانی دوێتی هەیە.

گۆرانی شۆخ بۆ یەکەمین جار لەلایەن گەنجێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی "رەفا" بڵاوکراوەتەوە.