چەندێک لە گەرماودا بمێنیتەوە باشترە بۆ تەندروستی؟

PM:07:05:08/05/2024

276 جار خوێندراوەتەوە

زۆربەی پزیشکانی پێست دەڵێن، پێویستە گەرماوەکەت لە نێوان پێنج بۆ ١٠ خولەک بخایەنێت تا ئەوەی پێستت پاک بکاتەوە و شێدار ببێتەوە، بەڵام نابێت لە ١٥ خولەک زیاتر بخایەنێت.

بەڵام بەپێی ماڵپەڕی "هێلس لاین"، هێشتا دەتوانیت سوود لە گەرماوی ماوە درێژیش وەربگریت، بەڵام گرنگە رۆتینی گەرماوەکەت بگۆڕیت تا بزانیت کامەی بۆ تۆ باشترە.

سوودی وەرگرتنی گەرماوی ماوە درێژە بریتییە لە، باشتر و خێرا خەوتن، گەرماوی ماوە درێژ لە شەواندا پلەی گەرمی جەستەت بەرز دەکاتەوە، ئەمەش دەتوانێت یارمەتیت بدات خێراتر بخەویت، هەروەها ماسولکەکانت ئارام دەکاتەوە و یارمەتیت دەدات بتوانیت باشتر رووبەڕووی نەخۆشییە وەرزییەکان ببیتەوە.

سوودی گەرماوی کورت خایەنیش بریتییە لە، تەندروستی پێست و قژت باشتر دەکات، کورتکردنەوەی کاتی گەرماو دەتوانێت یارمەتی پاراستنی پێستت و زەیتی سروشتی قژت بدات، هەروەها هۆشیاریت زیاد بکات و سوڕی خوێن باشتر دەبێت و چاکبوونەوەی ئازاری ماسولکەکان خێراتر دەبێت، هەروەها یەکێکە لە رێگاکان بۆ پاراستنی ئاو و بەفیڕۆنەدانی.