چەند توێژینەوەیەک ئاماژە بەوە دەکەن زیادکردنی ئەم خۆراکە بۆ ژەمی بەیانیان
دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە و ١٢ جۆر شێرپەنجە.
بەپێی هەواڵێکی
ماڵپەڕی " Wales
Online"،
چەند توێژینەوەیەک باس لەوە دەکات، زیادکردنی شۆفان بۆ ژەمی بەیانیان دەبێتە هۆی ڕێگریکردن
لە خەواڵووی، لەگەڵ ئەگەری کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە و ١٢ جۆر
شێرپەنجە.
شۆفان سەرچاوەیەکی
تەندروستە، کاربۆهیدراتی ئاڵۆز دابین دەکات، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر
هەست بە تێربوون بکەیت.
بەگوێرەی ماڵپەڕی
توێژینەوەی شێرپەنجە لە بەریتانیا، دانەوێڵەی تەواو دەوڵەمەند بە ڕیشاڵ یارمەتیدەرە
بۆ پاراستنی کێشێکی تەندروست و دوورکەوتنەوە لە قەڵەوی، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی
مەترسی تووشبوون بە ١٢ جۆری شێرپەنجە، وەک (شێرپەنجەی مەمک، ڕیخۆڵە، پەنکریاس، سورێنچک،
میزڵدان، منداڵدان، هێلکەدان ، گورچیلە، جگەر، گەدە، و غودەی دەرەقی).
شۆفان شەکر لە
خوێندا رێکدەخات، ئەمەش واتە نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن بە شێوەیەکی
بەرچاو.