ئایا خواردنی بەهارات دەبێتە هۆی برینی گەدە؟

PM:07:16:07/05/2024

2932 جار خوێندراوەتەوە

پێدەچێت بە هۆکارێکەوە هەمووان باوەڕیان بەوە هەبێت کە بەهاراتەکان دەبنە هۆی دروستبوونی برینی گەدە کە تێڕوانینێکی باوی هەڵەیە و وەک دەنگۆ بڵاوبووەتەوە.

هەر ئەمەش وەک لە "ئیندیان ئێکسپرێسـ"ـدا ئاماژەی پێکراوە، وایکردووە زۆرێک لە ئێمە لە ترسی تێکچوونی گەدەمان خۆمان لە خواردنە دڵخوازەکانمان بەدوور دەگرین، کاتی ئەوە هاتووە باوەڕەکە راست بکەینەوە و ئەم بۆچوونە بەتەواوی رەتبکەینەوە.

بە پێچەوانەی ئەو باوەڕە باوەوە، خواردنە بەهاراتییەکان هۆکاری سەرەکیی برینی گەدە نین، لەبری ئەوە، زۆربەی برینەکان بەهۆی بوونی بەکتریاکانی هێلیکۆباکتەری پایلۆری (H. pylori) یان بەکارهێنانی درێژخایەنی دەرمانی دژە هەوکردنی ناستیرۆیدی (NSAIDs) وەک ئیبوپڕۆفین و ئەسپرین، ئەو بەکتریایانەی لە رێگەی خۆراک و ئاوی پیس یان بارودۆخی ناتەندروستەوە بڵاودەبێتەوە، دەبێتە هۆی دروستبوونی برینی گەدە بە لکان و گەشەکردنیان لە ناوپۆشی دیوارەکانی گەدەدا کە هەوکردن بەرهەم دەهێنێت، ئەم حاڵەتە رێگە دەدات ترشەڵۆکەکانی گەدە بە ئاسانی زیان بە ناوپۆشی گەدە بگەیەنن.

هەرچەندە زۆر کەس پێیان وایە خواردنەوەی شیر دەتوانێت برینی ناوەکییەکان ئارام بکاتەوە، بەڵام راستییەکە ئەوەیە کە ناتوانێت یارمەتیدەر بێت لە رێگریکردن یان رزگاربوون لە برینی گەدە، لە راستیدا رەنگە لە راستیدا حاڵەتەکە خراپتر بکات بە هاندانی گەدەت بۆ بەرهەمهێنانی ترشی زیاتر.

H.Y