ریحانە یەکێکە لە
گیا کۆنەکان کە بە سوودە تەندروستییەکانی ناسراوە، چارەسەری نەخۆشییە باوەکان دەکات
و بەرگری جەستە بەهێز دەکات.
بەپێی هەواڵێکی
ماڵپەڕی " Times
Now"
خواردنی شەش گەڵەی ریحانە لەسەر گەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی ئەوەی جەستە ڕزگاری بێت لە
ژەهرەکان، یارمەتی پڕۆسەی هەرسکردن دەدات ئاسان بێت.
ڕیحانە یارمەتی
جەستە دەدات لەگەڵ فشاردا بگونجێت و هەربۆیە خواردنی بەردەوامی ڕیحانە دەتوانێت هەستکردن
ئاسان بکات.
بە گوتەی
پسپۆران خواردنی ریحانە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی کۆکە و
هەڵامەت و هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان.
ریحانە یارمەتی ڕێکخستن
و بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە دەدات بەو پێیەی ڕەحانە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر،
بەم شێوەیەش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی کەمدەکاتەوە.
رۆژانە خواردنی ریحانە تەندروستی پێست باشتر دەکات، پێست ڕوونتر و درەوشاوەتر دەکات.
بەو پێیەی هەرسکردن
ئاسان دەکات و ژەهرەکان لە جەستەدا دەردێنێتەوە، دەتوانێت یارمەتیت بدات خێراتر کێشت
دابەزێنیت، میتابۆلیزمی جەستە ڕێکدەخات، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش.