ئەم دوو جۆرە زەیتە بۆ دروستکردنی خۆراک بەکارمەهێنە

PM:07:30:05/05/2024

24528 جار خوێندراوەتەوە

دیاریکردنی زەیتی چێشت لێنان هۆکارێکی گرنگە بۆ ئامادەکردنی ژەمەێکی بەسوود و مانەوەی جەستە بە تەندروستی.

ماڵپەڕی " شي فايندز" هۆشداری داوە لە دوو جۆری سەرەکی زەیتی چێشت لێنان کە لە چاوی شارەزایانی بواری خۆراک خراپترینن و پێویستە لێیان دووربکەویتەوە، ئەوانیش بریتین لە:

١. زەیتی سۆیا و گەنمەشامی

پزیشکی بواری خۆراک سوزان مانزی جەختی لە رادەی کاریگەرییە زیانبەخشەکانی زەیتی سۆیا و زەیتی گەنمەشامی کردەوە بە پلەی یەکەم بەهۆی هەبوونی رێژەیەکی زۆری ترشی چەوری ئۆمیگا 6 یانەوە.

مانزی دەڵێت " ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٦، هەرچەندە بە رێژەیەکی کەم پێویستن، بەڵام هۆکاری سەرەکییە بۆ هەوکردن کاتێک بە شێوەیەکی ناڕێژەیی لەگەڵ ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٣ دەخورێن"

ئاماژەی بەوەشکرد زۆر خواردنی جگە لە هەوکردن هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرەی جۆری دووەم و قەڵەوی.

٢. زەیتی دەستکرد

جۆرێکی تری زەیتی مەترسیدار کە لەلایەن مانزی تیشکی کراوەتەسەر، بریتییە لە زەیتی دەستکرد.

مانزی هۆشداری دەدات و دەڵێت " چەورییەکانی ناو ئەو زەیتە کە بە زیادکردنی هایدرۆجین بۆ زەیتی رووەکی دروست دەکرێت، بە شێوەیەکی بەرچاو کۆلیسترۆڵی خراپ(LDL)بەرز دەکەنەوە لە هەمان کاتدا کۆلیسترۆڵی باش(HDL)دادەبەزێنن، ئەمەش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دوو هێندە دەکات".

جگە لەوەش بەشدارن لە هەوکردنی سیستمی بەرگری ئەنسۆلین و زیادبوونی کێش، تێکچوونی خانەکانی جەستە.

هەربۆیە لەبەر ئەم هۆکارانەیە باشتر وایە تا دەکرێت خۆت لەو زەیتانە بەدوور بگریت.

ئەو پزیشکە جێگرەوەیەکی باش دادەنێت بۆ ئەو زەیتانە ئەویش بەکارهێنانەی زەیتی زەیتوونە،وەک بژاردەیەکی نایاب و تەندروست ناوی دەبات، باس لەوەش دەکات مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک قەڵەوی کەمدەکاتەوە.

S.A