کەشناسی هەرێم
پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکراکرد و رایگەیاند، خێرایی با زیاد دەکات
و تاوەباران و هەورەتریشقە دەستپێدەکات.
کەشناسی هەرێم
رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەورى
تەواو بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکاندا، ئەگەرى تاوەبارانى کورتخایەن هەیە لەسەر
بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و لە سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى
بارانبارین زیاتر دەبێت.
دەشڵێت، ئەمڕۆ
و سبەی خێرایی با زیاد دەکات بۆ سەرووی ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
کەشناسی ئەوەشی
خستووەتەڕوو، سبەی دووشەممە، ئاسمان نیمچەهەور و هەورى تەواو دەبێت، بارانبارین لە
کاتەکانی بەیانى زوودا لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان بە گشتى بە شێوەى
تاوەبارانى پچڕپچڕ دەبیت و هەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت، پاشان کاریگەرى بارانبارین
درێژ دەبێتەوە بۆسەر سنوورى پارێزگاى هەولێر و ئیدارەى سۆران و ئیدارەى راپەڕین و
سنوورى پارێزگاى سلێمانى، پاشان بۆسەر سنوورى ئیدارەى گەرمیان.
ئەوەش هاتووە،
دابارین لەم ناوچانە بەشێوەى تاوەباران و هەندێک کات لێزمەبارانى کورت خایەن دەبێت
و هەورەتریشقەى لەگەڵدا دەبێت.
کەشناسی راشیگەیاندووە،
سبەی پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ٢٥
سلێمانی : ٢٤
دهۆک : ٢٢
هەڵەبجە : ٢٦
کەرکوک : ٢٧
سۆران : ٢١
زاخۆ : ٢٤
گەرمیان : ٣٠
حاجی ئۆمەران :
١٢
S.A