توڕەبوون هەستێکی
سروشتییە کە هەموو کەسێک ئەزموونی دەکات، زۆرجار وەک هەستێکی تێپەڕبوو پشتگوێ دەخرێت
یان ڕەتدەکرێتەوە، بەڵام مەترسییەکی تەندروستی و دەروونی دروست دەکات.
ڕۆژنامەی " The Independent"ی بەریتانی ڕایگەیاندووە، هەرچەندە ئەم
هەستانە زوو تێپەڕ دەبن، بەڵام کاریگەری نەرێنی لەسەر دەروون و جەستە دروست دەکەن.
لە دواین توێژینەوەدا پسپۆران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی پەیوەندییەکی سەرسوڕهێنەر لە نێوان توڕەیی
و تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکاندا هەیە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ زیادبوونی مەترسی جەڵتەی
دڵ و جەڵتەی مێشک دوای توڕەبوونێکی توند.
دەروونناسان ئاماژە
بە چەند کاریگەرییەکی زیانبەخشی توڕەبوون دەکەن، ئەوانیش وەک:
١. زیادبوونی دڵەڕاوکێ.
٢. بەرزبوونەوەی
پەستانی خوێن.
٣. سەرئێشە.
٤. زیادبوونی
مەترسی تووشبوون بە جڵتەی دڵ و مێشک.
٥. لاوازبوونی
سیستمی بەرگری جەستە.
٦. زیادبوونی
لێدانی دڵ.
٧. بەرزبوونەوەی
پلەی گەرمی جەستە.
٨. ئارەقکردنەوە.